٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ بەڕێز کاک ئازاد بەرواری ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز کاک ئازاد بەرواری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتیمان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (محەمەد سەلیم مەلا نەجیب بەرواری)ـی مامی بەڕێزتان و کەسایەتی کۆمەڵاتیی دیاری دەڤەری بەرواری ـ مان پێگەیشت.

بە غەمگینییەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمانەوە پرسە و سەرخۆشی لە به‌ڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە بەڕێزتان و خانەوادە و خزمان و ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٣١ـی١٢ـی ٢٠٢٢

 

هەواڵی پەیوەندیدار