چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (بارزان شێخ جەمال شێخ رەئووف باساک)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو(بەرزان شێخ جەمال شێخ رەئووف باساک) مان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده سەربەرزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان خانەوادەی خاتوو (نەجیبە قادر ئاغا)
بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (نەجیبە قادر ئاغا)مان بیست، کە دەکاتە خوشکی ھەردوو شەھیدی شۆڕشی گوڵان (شێروان قادر ئاغا) و (ئومێد قادر ئاغا).
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان خانەوادەی (عایشە محەمەد کەریم)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (عایشە محەمەد کەریم).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەر و بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
هەڤاڵی به‌ڕێز (ئاڤان حەمە صاڵح)
بەداخەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (شیرین محەمەد عبدوڵڵا) دایکی بەڕێزتان و شەهید (هێمن حەمە صاڵح)مان پێگەیشت.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادەکەتان و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




