له یادى 22 ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى ده‌ڤه‌ره‌كه لقى 22ى (پ.د.ك) به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه

له یادى 22 ساڵه‌ى ئازاد كردنى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان، لقى 22ى گه‌رمیان به‌یاننامه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌ر و خۆراگرى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بلێسه‌ى راپه‌رین له رۆژانى 9و 10ى 3 1991 گه‌یشته ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و خه‌ڵكى به ئه‌مه‌ك و كوردپه‌روه‌ر و خاوه‌ن ئه‌نفال به پشتیوانى هێزى پێشمه‌رگه له ته‌واوى شار و شارۆچكه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره به رووى داموده‌زگاكانى رژێمى به‌عسى ئه‌فله‌قى راپه‌رین و له ماوه‌یه‌كى كورتدا ته‌واوى ناوچه‌كه‌یان له داموده‌زگا سیخوریه‌كانى رژێم پاككرده‌وه و موژده‌ى ئازادى و سه‌رفرازیان گه‌یانده گیانى پاكى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه گه‌رمیان به پێى هه‌لكه‌وته جوگرافیه‌كه‌ى هه‌میشه له سه‌ر هێلى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانى عێراق بۆته‌وه و له شۆرشه‌كانى كوردستاندا قوربانیه‌كى زۆرى داوه بۆ ئازادى و سه‌رفرازى. هه‌روه‌ها له كۆتایى به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌ئكید له سه‌رگیانى ته‌بایى و یه‌كریزى گه‌له‌كه‌مان كراوه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌شى به زامنى ئایینده‌یه‌كى گه‌ش و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى كورد و كوردستان له قه‌له‌مداوه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


