لقى 24ى (پ.د.ك) به‌یاننامه‌یه‌كى له‌یادى راپه‌ڕینى شه‌قلاوه بڵاوكرده‌وه

به بۆنه‌ى 22 ساڵه‌ى راپه‌رینى جه‌ماوه‌رى شه‌قلاوه و ده‌وروبه‌رى به ناوى لقه‌كه‌مانه‌وه جوانترین سلاو وپیرۆزبایى له جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى كوردستان به گشتى و شه‌هیدانى راپه‌رینى ده‌ڤه‌ركه‌مان ده‌كه‌ین كه له رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ كه ده‌كاته نۆى سێى سالى هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك كۆلنه‌ده‌رانه هه‌لیان كوتایه سه‌ر داموده‌زگا سیخورى و تۆقێنه‌ره‌كانى به‌عس له شه‌قلاوه و ده‌وروبه‌رى و موژده‌ى ئازادیان راگه‌یاند و پاكیان كرده‌وه. جێى خۆیه‌تى ده‌ست خۆشانه له پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌كانى نهێنى پارتیمان و حزب و لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانى به‌ره‌ى جووت بكه‌یت، كه‌وا ده‌ست له ناو ده‌ست پالپشت و پشتیوانى جه‌ماوه‌رى شاره‌كه و ده‌وره‌وبه‌ریان كردبۆ رامالینى ده‌سته‌ى به‌عس و چلكاوخۆره‌كانیان، ئه‌ویش به خوێنى ئاڵى شه‌هیدان مام هه‌ژار و زرار مه‌حمود مه‌لا سه‌عید نه‌خشێندرا و له‌و رۆژه‌و له‌م یاده پرشكۆیه‌دا به‌لێن و په‌یمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تى پارتیمان و سه‌رۆكى هێژا كاك مه‌سعود بارزانى، كه هه‌میشه پێشمه‌رگه و گیان له سه‌ر ده‌ست بین بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان كه خۆى له حكومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بینێته‌وه. وه هه‌میشه تێده‌كۆشین بۆ هێنانه‌دى گشت ئامانج و داخوازیه‌كانى گه‌له‌كه‌مان، تا به مافى ره‌واى خۆمان ده‌گه‌ین، ئه‌ویش دامه‌زراندنى ده‌وله‌تى كوردى سه‌ربه‌خۆیه، هه‌زاران سلاو له گیانى پاكى گشت شه‌هیدانى كورد و كوردستان، سه‌روه‌ریان بارزانى نه‌مر و كاك ئیدریسى جوانه‌مه‌رگ. بژى كورد بژى كوردستان. لقى بیست و چوارى سه‌فینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


