١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

هه‌ولێر .. كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌ن بۆ یادكردنه‌وه‌ى 11ى ئادار ساز كرا

سەرچاوە: KDP.info

لە هەنگاوێکدا لەسەر داخوازى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەمەبەستى یەکخستنى هەڵوێست و بیروڕاکان و پێکەوە کارکردنى هاوبەش لەسەر ئەنجامدانى چەندین چالاکى و دەرکردنى بەیانامەى هاوبەش بۆ بەرز راگرتن و یادکردنەوەى رۆژى 11ئادار، ساڵڕۆژى ئازاد کردنى شارى هەولێر، بەئامادەبوونى  35 پارت و لایەنى کوردستانى بەهەموو پێکهاتەکانییەوە لە بارەگاى لقى دوو کۆبوونەوە.

لە دەستپێکى کۆبوونەوەکەدا عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەناوى ئامادەبووان یادکردنەوەى راپەڕینە شکۆدارەکەى بەهارى ساڵى 1991 لە خەڵکى هەولێر و خانەوادەى سەربەرزى شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز کرد، پاشان تیشکی خستە سەر ئامانجى کۆبوونەوەکەو ئەو ئامادەکاریانەى کە بۆ یادەوەرى راپەرینى جەماوەرى شارى هەولێر دەکرێت، هەروەها باسى لە کارو بەرنامەى هاوبەش و هەماهەنگى بۆ ئەو چالاکیانەى بەم بۆنەوە لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچن کرد بۆ ئەوەى ئەو یادە نەتەوەییانە لە چوار چێوەى نیشتمانى دەرنەچن و هەموو لایەک بە دەستکەوتى گەورەى نەتەوەیى بۆ وڵات سەیرى بکەن، هەر لە کۆبوونەوەکەدا دواى گۆڕینەوەى بیرو راکان ئامادەبوان بە خۆشحاڵیەوە پالپشتى خۆیان بۆ هەموو راسپاردەکانى کۆبوونەوەکەو بەرز راگرتنى ڤیستڤاڵى یادەکانى ئادارو نەورۆز دووپات کردەوە کە ساڵانە لەلایەن پارێزگاى هەولێر بەڕێوە دەچێت، لە کۆتاییدا هەموو لایەنەکانى ئامادەبووى کۆبونەوەکە بە هاوبەشى هاورابوون بۆ دەرکردنى بەیاننامەیەک لە یادى رزگار کردنى شارى هەولێرو رێکكەوتننامەى مێژوویى 11ى ئادارى ساڵى 1970

 

هەواڵی پەیوەندیدار