كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاتژمێر 6 دواخرا

ھەولێر-KDP.info- كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ كاتژمێر شه‌شی ئێواره دواخرا.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به به‌شێكی كابینه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:00ـی ئێواره ئه‌نجامده‌رێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كاتژمێر 2:00ـی دواینیوه‌ڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامبدرێت.
رۆژی سێشه‌ممه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق له نووسراوێكی فه‌رمیدا داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كرد رۆژی پێنجشه‌ممه 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامبدات بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی.
ڕامان وریا




