١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

خەسرۆ گۆران: زۆرترین هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی كۆتاكانی شەبەك و ئێزدی و فەیلیش لەو هەڵبژاردنە ببەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ وابڕیارە لە ناوەراستی مانگی 4 ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت و كوردیش كە بەسەرجەم لایەن سیاسیەكانییەوە بە یەك لیست بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەكات و لەهەرسێ پارێزگای سەڵاحەدین و دیالەو موسڵ كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا دەكات جگە لە ئەوەش لە هەردوو پارێزگا واست و بەغدا بەشێوەی كۆتا بەشداری دەكات.

خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بۆ kdp.info گوتی: ئێمە بۆ هەڵبژاردنەكانی 20-4-2013 ی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ماوەیەكی درێژە لە كارداین بۆ ئەوەی بەباشترین شێوەی هەڵمەتەكە بەڕێوەبچێت و خۆشبەختانە بۆ ئەو هەڵبژاردنە سەرجەم حزب و لایەنەكانی كوردستان بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە بە یەك لیست بەناوی( برایەتی و پێكەوەژیان) بەشداری دەكەین هەروەها جگە لەو لیستە ئێمە سێ كۆتاشمان هەیە ئەوانیش بریتین لە(شەبەك، ئێزدی، فەیلی) كە جگە لە هەوڵەكان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بۆ لیستەكە هەوڵی زۆریش دەدەین بۆ ئەوەی ئەو سێ كۆتایەش لەو هەڵبژاردنە ببەینەوە .

 سەبارەت بە ژمارەی كاندیدی لایەنە سیاسیە بەشداربووەكانی هەرێمی كوردستان ناوبراو گوتی: هەر لایەنەو بەپێی قەبارەی خۆی كاندیدی هەیە بۆ پارێزگاكان كە بریتین لە دیالە و سەڵاحەدین و موسڵ و پارێزگاكانی بەغدا و واست بۆ كۆتای فەیلیە ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان 23 كاندیدمان بۆ پارێزگای موسڵ هەیە و لەدیالە 4 كاندیدمان هەیە و لە پارێزگای سەڵاحەدینیش 3 كاندیدمان هەیە .

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار