كۆبوونهوهی پهرلهمانی عێراق دهستی پێ كرد

بهغدا-KDP.info- بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق، 269 پەرلەمانتار چوونە ناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق و دوای کەمێکی دیکە دانیشتنەکە دەستپێدەکات.
وابڕیارە ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق و دواتر بەگوێرەی دەستوور لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە، سەرۆک وەزیرانی رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.




