٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان و پێویستە حکوومەتی عێراق ھەڵوێستی ھەبێت.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "رۆژی شەممە ٨ی١٠ی٢٠٢٢ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە لە بارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان و لەو کۆبوونەوەیە داوا دەکەین کە سەروەری خاک بپارێزرێت و حکوومەتی عێراقیش ھەڵوێستی ھەبێت لەبارەی ئەو ھێرشانەی ئێران دەیکاتە سەر ھەرێمی کوردستان".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "ناکرێت حکوومەتی عێراق لە ئاستی ئەو ھێرشانە بێ دەنگ بێت و پێویستە حکوومەتی عێراق ئەوە باس بکات کە توانای پاراستنی سەروەری وڵاتی ھەیە یاخود نا چونکە ئەگەر نەتوانێ داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار