١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بە بۆنەی هەشتی مارس، لقی دوو ئافرەتان خەڵات دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەى  8  مارس  رۆژى جیهانى ئافرەتان لقى  دووى پارتى دیموکراتى کوردستان لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق، رێز لە ژمارەیەکى زۆرى ئافرەتانى شارى هەولێر گیرا.
بەرپرسى لقى دوو دواى پیرۆزباى بە بۆنەى رۆژى جیهانى ئافرەتان ستایشى رۆلى ئافرەتانى کرد کە توانیویانە لە قۆناغەکانى شۆرش و راپەرین و واقیعى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان کاریگەرى خۆیان هەبێت و شان بەشانى پیاو لە کایە جیاجیاکانى بوارى رێکخراوەیی و سیاسى و ئیدارى کار بکەن و ببنە جێگاى شانازى بۆ هەرێمى کوردستان، هەر لەو رێورەسمەدا بەرپرسى لق جەختى لە پاراستنى ماف و داخوازییەکانى ئافرەت لە کۆمەڵی کوردى کردەوە، پاشان خەلاتى لقى دوو بەخشرایە ئافرەتانى ئامادەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار