٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانەكانی ئێران دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی كردنە ئامانجی تۆپخانە و مووشەكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی لە لایەن ئێرانەوە كرد.

وەزارەتەكە، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، بە توندترین شێوە ئیدانەی بۆردومانی تۆپخانە و مووشەكەكانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی دەكەین، كە هاوكات بوو لەگەڵ بەكارهێنانی بیست فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە كەرەستەی تەقینەوەیان پێبووە، كە چوار ناوچەیان لە هەرێمی كوردستانی كردۆتە ئامانج و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت: ئەمە پێشهاتێكی مەترسیدارە كە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەروەری عێراق دەكات و كاریگەرییەكانی ترس و تیرۆر لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئاڵۆزتر دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم كردارە تاكلایەنە ورووژێنەرانە دیمەنی ئەمنی ئاڵۆز دەكەن و سێبەرێك بەسەر ناوچەكەدا دروست دەكەن و تەنها بەشدار دەبن لە گرژی زیاتر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار