دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئامادەكاری بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق دەكات
هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەمەبەستی گفتوگۆكردن و ئامادەكاری بۆ چۆنییەتی دەستپێكردنی قۆناغی پروپاگەندەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق كە سەرجەم لایەن سیاسییە كوردییەكان بە لیستی برایەتی و پێكەوەژیان بەشداری دەكەن و لەمیانەدا پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك كاندیدی لە هەرسێ پارێزگای موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە هەیەو ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەنێوان بەپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و كاندیدەكانی لەهەولێر بەڕێوەچوو.
لەمیانەی ئەو كۆبوونەوەیەدا كە لە هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر بەڕێوەچوو خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژارنی پارتی دیموكراتی كوردستان كورتەیەكی سەبارەت بە دەستپێكردنی قۆناغی پروپاگەندەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق پێشكەش كردو ئاماژەی بە رێوشوێنەكانی ئامادەكارییەكان بۆ ئەو مەبەستە كرد هەروەها گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی ریكلام كردن لەدەزگاكانی راگەیاندن و بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكە بەشێوەیەكی گشتی كرد، لەلایەن خۆشیانەوە كاندیدە ئامادەبووەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەكەن لەچوارچێوەی لیستی هاوپەیمانی برایەتی و پێكەوەژیان دەكەن پرسیارەكانیان ئاراستەی خەسرۆ گۆران كرد و لەلایەن ناوبراوەوە وەڵامی سەرجەم پرسیارەكان درایەوە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


