فازڵ میرانی: پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له ئاستی جوامێری خه‌ڵكی كوردستاندا بن

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانی پرسه‌ی عومه‌ر میرانی، به‌رپرسی پێشووی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند، خه‌ڵكی كوردستان جوامێرن و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش پێویسته ئه‌و جوامێرییه بنوێنن.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر میلله‌ت باش بوو، پێكهاته‌ی سیاسی ناتوانێت باش نه‌بێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان به‌رپرسانی سیاسی ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی باش و گۆڕینی په‌یوه‌ندییه خراپه‌كان به په‌یوه‌ندی باش.
فازڵ میرانی، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، به‌شداری خه‌ڵك له پرسه‌ی عومه‌ر میرانی، هۆكاره‌كه‌ی بۆ وه‌فای خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌و خه‌بات و تێكۆشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه عومه‌ر میرانی له ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌ی بارزانی و كوردایه‌تی پێشكه‌شی كردووه.




