مەحمود محەمەد بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە پرسەی شاژنی بەریتانیا لە ھەولێر کرد
__2022_09_11_h18m55s25__HK.jpg)
ئەمڕۆ، هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیمان، بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە پرسەی شاژنی بەریتانیا لە شاری هەولێر کرد.
لە سەردانەکەیدا کە لەلایەن (دەیڤد هەنت) سەرکونسوڵی بەڕیتانیا لە هەولێر و ستافی کونسوڵخانەوە پێشوازی لێکرا، هەڤاڵ مەحمود محەمەد پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی و پارتی دیموکراتی کوردستانی بە سەرکونسوڵ و حکومەت و گەلی بەریتانیا راگەیاند بەبۆنەی کۆچی دوایی خاوەنشکۆ (شاژن ئەلیزابێتی دووەم) شاژنی بەریتانیا.
لەبەرامبەردا (دەیڤد هەنت) سوپاس وپێزانینی خۆی و حکومەتی وڵاتەکەی بۆ پارتی و گەلی کوردستان دەربڕی.

__2022_09_11_h18m54s24__HK.jpg)



