فازڵ میرانی پێشوازیی لە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان و شاندى یاوه‌رى كرد

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٨/٧/٢٠٢٢، فازڵ میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیى لە پ.د. ئاریان شیخ خالس به‌رزنجى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان و شاندى یاوه‌رى كرد.
لە دیدارەکەدا، وێڕاى به‌خێرهاتنى شانده‌كه، فازڵ میرانی ده‌ستخۆشیى لێیان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى بۆردى ئوردنى بۆ نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانى ڕاهێنانى سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى باڵاى كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رز نرخاند بۆ كوردستان له هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانى و، هیوایشى خواست كه به‌رده‌وام بن له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م جۆره ده‌ستكه‌وتانه كه زۆر گرنگن بۆ به‌ره‌وپێشچوونى وڵاته‌كه‌مان له‌ڕووى زانستى و پزیشكییه‌وه.
پرۆفیسۆر د. ئاریان شێخ خالس به‌رزنجى باسى كورته‌یه‌ك لە كار و چالاكییه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى كرد كه چه‌ند به‌ره‌وپێش چووه و هه‌وڵى زیاتریش ده‌ده‌ن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى ئه‌م كه‌رته.




