کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و فڕاکسیۆنەکان بەرێوەدەچێت

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆنەکان لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.
دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کردووە کە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان".
سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیە چەندین پرس گفتووگۆی لەبارەوە دەکرێت".
بڵند ئیبراھیم




