جۆ بایدن و مستەفا کازمی لە جەددە کۆبوونەوە

جەددە-KDP.info- نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌راوێزی لوتكه‌ی جه‌دده له سعودیه كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بایدن و كازمی له دیداره‌كه‌یاندا جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ته‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنی ستراتیژیش له‌سه‌ر هه‌ماهانگی ئه‌منی به‌رده‌وام ده‌بن، تا جارێكی دیكه داعش سەرهەڵنەداتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كازمی و بایدن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌رێمی گفتوگۆیان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان په‌ره‌پێبده‌ن، پشتیوانی سه‌روه‌ری عێراق بكرێت و خاكه‌كه و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بپارێزرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو وڵات پابه‌ندی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كه‌یان بن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كردووه‌ته‌وه، كه پێویستییه‌كی ئیراده‌ی گه‌لی عێراقه، ده‌بێت رێز له دیموكراتی عێراق و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بگیرێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش دووپاتی كرده‌وه، واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه عێراق سه‌قامگیر و یه‌كگرتوو و سه‌ركه‌وتوو بێت به سه‌روه‌رییه‌كه‌یه‌وه، كه ئه‌مه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ڕامان وریا




