٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقته‌دا سه‌در سێ رێنمایی ئاراسته‌ی لایه‌نگره‌كانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ "هه‌ینی ملیۆنی" سێ رێنمایی دیكه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نگره‌كانی كرد و رایگه‌یاند، ناچێته‌ ناو فیتنه‌یه‌كی دیكه‌.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در 3 رێنمایی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی كرد و له‌ هه‌ژماری تاییبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: نوێژی هه‌ینی خواپه‌رستییه‌كی پاكه‌ و داوا ده‌كه‌م پابه‌ندی رێنمایی و رێكخستنه‌كان بن، هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم پێشنوێژیتان بۆ بكه‌م، ئه‌گه‌ر نا نوێنه‌رێكی خۆمتان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كه‌م.

موقته‌دا سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "ئێمه‌ حیساب بۆ ئه‌و ناكه‌ین"، بۆ ئه‌وه‌ش ئایه‌تێكی قورئانی هێناوه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِینَ كَفَرُواْ بِـَٔایَٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَلَا نُقِیمُ لَهُمْ یَوْمَ ٱلْقِیَٰمَةِ وَزْنًا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌نگی ئه‌م هه‌ینییه‌ به‌رزتره‌ له‌ هه‌ر گردبوونه‌یه‌كی دیكه‌، من ناچمه‌ ناو فیتنه‌یه‌كی دیكه‌، هه‌ڵبژارده‌ش بۆ گه‌له‌، له‌ رابردوو پاڵپشتیم كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ رۆژانی داهاتوو له‌ پێناوی چاكسازی له‌گه‌ڵمان بوه‌ستێته‌وه‌.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار