سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ڕەوشی تەندروستیی ھەڤاڵ (قادر قادر) دەپرسێت

بەڕێز فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، بە یاوەریی بەڕێز زەعیم عەلی و، بەڕێز مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و، بەڕێز سەگڤان ھاڵو، بەرپرسی کارگێڕی و دارایی، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بن لە ڕەوشی تەندروستیی پێشمەرگەی قارەمان و كه‌سایه‌تیی تێكۆشه‌ر، کاک قادر قادر، ئەندامی سەرکردایەتی، کە هه‌رده‌م له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڤاڵانی پارتیماندا جێی ڕێزه، سەردانی کرد و هیوای خواست هه‌رچی زووه باری ته‌ندروستیی به‌ڕێزیان به‌ره‌و باشتر بچێت .




