١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕین بەرپرسی لقی دوو پیرۆزبایی له‌ خەڵكی کاسبکارو دوکاندارانی نێو بازاری هه‌ولێر كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی ساڵیادی راپەرینە مەزنەکەی سالی 1991 و سرینەوەی تەختی زوڵم زۆرداری رژێمی بەعسی لە ناوچوو لەسەر خەلکی کوردستان بەگشتی، بۆ لە نزیکەوە پیرۆزبای و تێکەلاوبون لەگەڵ خۆشحالیەکانی خەڵکی هەولێر و کاسبکار و هەژار لە نێو بازاری گەورەی هەولێردا، ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو لەگەڵ کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەی قەلات سەردانی بازاری گەورەی هەولێری کرد....
لە میانی دیداری لەگەڵ خەڵكی کاسبکارو دەسگێرو بۆیاغچی و عه‌رەبانچی و دوکاندارانی نێو بازارەکە ساڵرۆژی دەست پێکی راپەرینەکانی کوردستانی لە خەڵک پیرۆز کرد، هەروەها بەرپرسی لق تەئکیدی کردەوە راپەرینی خەڵکی کوردستان لەم رۆژەدا ئەوەیان سەلماند هیچ کات و قۆناغێکی تر رێگە بەدوو بارە بوونەوەی ستەم داگیرکاری و دیکتاتۆریەت نادەنەوە، هاوکات جەختی لە خزمەت کردنی زیاترو پاراستنی ئەم ئەزموون و دیموکراسیەی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان کردەوە کە بەقوربانی دەیان رۆلەی شەهیدی ئەم کوردستانە هاتۆتەکایەوە

هەواڵی پەیوەندیدار