د.کەمال کەرکوکی: گەرانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپ سازیە نەک چاکسازی

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ د.کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کەدانرابوون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لەبەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و 36لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بوون و چەپڵەیان بۆلێدا و96ئەندامی پەرلەمان لەکۆی 97ئەندام دەنگیان پێدا وئێستاش مافی گەلی کوردستانە دەنگی لەسەر بدات ئینجا پەسەندی بکات جێی رێزە وپەسەندیشی نەکات جێی رێزە، بەڵام گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە ودژی بەرژوەندی خەلکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
د.کەمال کەرکوکی گوتیشی: دەکرێ لەدەروەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبنیان لەسەری ھەیە دابنیشن وکۆک بن لەسەر ئەوبابەتانەی ئەیانەوێ ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە ئەکرێ و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێ ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە یەک لەسەر سێی ئەندامان داوا بکەن و پەرلەمان بەدوو لەسەر سێی دەنگەکان پەسەندی بکات، یاخود سەرۆکی ھەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران داوا بکات و پەرلەمان بەدوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامان پەسەندی بکات، ئەمەش ئەوکاتەی دبێتە دەستور، چونکە ھەر پڕۆژە یاسایەک دەنگ بێنێت تاوەکو دەرنەچێ یاسا ڕێگەی بەھیچ کەسێك نەداوە بیگەرێنێتەوە بۆپەرلەمان.
کەرکوکی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو داواکاریانەی ئۆپۆزسیۆن بۆ گەرانەوەی دەستور دژە بەیاسا و پرۆسەی دیموکراسی و بەرژوەندی خەڵکی کوردستان، تەنھا بۆ ئەوەیە بلێن بەخەڵکی کوردستان ئەم کارەمان کردووە .
ناوبراو ڕونیشیکردهوە، گەرانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێ و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


