٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی پێشوازیی لە شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری بە سەرۆکایەتیی یونادم یوسف کەننا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری، باسیان لە پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و ڕەوشی سیاسیی کوردستان و عێراق کرد، یونادم یوسف کەننا، ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستانی پەسەند بووە لە پێکەوەژیانی مێژووییانەی پێکهاتەکان کە ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە لەم بوارەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧/٦/٢٠٢٢،  لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، پێشوازیی لە شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری بە سەرۆکایەتیی یونادم یوسف کەننا، سکرتێری بزوتنەوەکە کرد.

لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی، وێڕای بەگەرمی بەخێرهاتنیان، تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و عێراق و ئاڵۆزییەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق.

فازڵ میرانی باسی لە ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کوردستان کرد.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی کردەوە: ''سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرقەراربوونی پێکەوەژیانە لە کوردستان و ئەوەی مافی هەر تاکێک پارێزراو بێت و هاووڵاتیی کوردستان چۆن مافی هەیە، ئەرکیشی هەیە و دەبێت هەموومان کار بکەین بۆ ئەم چەندە و لە خزمەتی گەلی کوردستاندا بین.''

لە دیدارەکەدا یونادم یوسف کەننا زۆر سپاسی مەکتەبی سیاسیی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و ئاماژەی بەوە دا: ''کە پەیوەندیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری پەیوەندییەکی مێژویییە، بەتایبەت لە نێوان گەلی کورد و گەلی ئاشووریدا کە هەزاران ساڵە بەئاشتییانە و وەک برا ژیان دەبەنە سەر و ئەمە جێگای سەرفرازییە بۆ کوردستان.''

یونادم یوسف کەننا ڕۆڵی سەرکردایەتیی پارتیی پەسەند کرد کە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە لەو پێکەوەژیانەی فەراهەم بووە لە هەرێمی کوردستان و هیوای خواست کە ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بێت بۆ زیاتر لە یەکتر تێگەیشتن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار