بەبۆنەی 5 ئادار لێژنەی ناوچەی ئاسۆ سیمینارێکی بۆ بەرپرسی لقی دوو رێکخست

بەبۆنەی 5 ئادار 22 ەمین ساڵوەگەری راپەڕینهشکۆدارەکەی جەماوەریکوردستان و دەستپێک و سەرەتای ئازادکردنی کوردستان لە دەست داگیرکاری رژێمی بەعسدا. ئەمرۆ بە ئامادەبوونی کارگێرانی لق و ژمارەیەک لە رۆشنبیران ومامۆستایان، لێژنەی ناوچەی ئاسۆ سیمینارێکی بۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوولە هۆلی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین رێکخست.
لەمیانیسیمینارەکەدا بەرپرسی لقی دوو دوایی ئاماژەکردن بە سەرهەڵدانی رۆژانیراپەرین و سڕینەوەی رژێمی دیکتاتۆریەت،هەروەها هەموو ئەو دەسکەوت و ئازادییهی ئەمڕۆی کوردستان وپێشکەوتنەکانی بۆ قوربانیدانی خوێنی شەهیدان و خەباتی سەرکردایەتی کوردو پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە.
هەر لە سیمنارەکەدا بەرپرسی لقتەئکیدی کردەوە هەموو ئەو کارە نامرۆڤانەی دکتاتۆریەتی رژێمی بەعس بووەهاندەرێکی بەهێز بۆ یەکگرتووی نیشتمانی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانیسەرگۆرەپانی کوردستان بەرابەر بەم رژێمە راپەرین و قۆناغێکی تری ئازادی وپەرلەمان و حکوومەت و هەرێمێکی تایبەت بە خهڵکی کوردستان هاتەکایەوە، بۆ ئەممەبەستەش داوای لە ئامادەبوان کردبالەم یادەدا هەموولایەک بەرپرسیاربین لە پاراستنی دەستکەوتە مێژوییەکانیئەمرۆی کوردستان و رێز لە قوربانیدانی هەموو ئەو رۆژە سەختانە بگرین کەبارزانی نەمر زیاتر لە نیو سەده قوربانی بۆ داوە، لە کۆتایدا بەرپرسی لقباسی پێشکەوتنی پێگەی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتی ئەمرۆی خەڵکی کوردستان لەناوچەکەو هەێمایەتی و نێودەولەتی کرد..

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


