چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خوشابا یوسف بەرخو) و خانەوادەی خوالێخۆشبوو (رەفیق عارف ئەمین) ناسراو بە (پورزا گڵوباخ) و ھەڤاڵانی به‌ڕێز (عەبدولعەزیز تەیب و موئەیەد تەیب) دەكات.
دەقی پرسەنامەكان:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خوشابا یوسف بەرخو)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (خوشابا یوسف بەرخو) ناسراو بە (خوشابا نیم‌و)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە نیشتیمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
///////////////////////////////////
بەڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (رەفیق عارف ئەمین) ناسراو بە (پورزا گڵوباخ)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی خەباتکار و پێشمەرگە و فەرماندەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (رەفیق عارف ئەمین) ناسراو بە (پورزا گڵوباخ).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنا و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە ھەموولایەک پێببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
//////////////////////////////////
ھەڤاڵانی به‌ڕێز (عەبدولعەزیز تەیب و موئەیەد تەیب)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و مامۆستای خوالێخۆشبوو (ئەحمەد تەیب)ی برای بەڕێزتانمان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی بنەماڵەکەتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی بە بەڕێزتان و به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




