پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی ١٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتی چاكسازی توركمانی
__2022_05_26_h20m7s26__HK.jpg)
بەرێز/ عبدالقادر بازرگان سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمانی
بەرێزان /ئەندامانی سەركردایەتی پارتی چاكسازی توركمانی
بەبۆنەی(17)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامیی و پێشوهچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کار و چالاکیەکانتان.
لەم بۆنەیەدا زیاتر جەخت دەکەینەوە له سەر قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی نێو پێکھاتەکانی کۆمەڵگای کوردستانی و هاوخهباتی و تەبایی و یەکڕیزی گشت ھێز و لایەنە سیاسیەکان لەپێناو پاراستن و گهشهدان بە ئەزموونی ھەرێمی كوردستان و دەسکەوتەکانمان.
نەتەوەی توركمان لە عێراق و لە هەرێمی كوردستاندا پێكهاتەیەكی گرنگە و بە دابینكردنی مافەكانی لە بواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و كولتووریدا، دیموكراسی سەقامگیرترو پرۆسەی گەشەكردن برەوی زیاتر بهدهست دهخات.
هیواخوازین بە ھەموو لایەک بتوانین ئەو ھەماھەنگیە پتەوتر و بەھێزتر بکەین و درێژە بهكار و خەبات و تێکۆشانی ھاوبەش بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٦ـی٥ـی٢٠٢٢




