فازڵ میرانی پێشوازی كرد له شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرانی كوردستان له سه‌لاحه‌دین فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه كه كه‌مال كه‌ركووكی و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیییه‌كانی نیشتمانی و كوردستانی پارتی و له لایه‌ن حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌همه‌ن حوسێن جێگری سكرتێری حزب و د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر و بێكه‌س قادر و هیوا سه‌ید سه‌لیم ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئاماده‌ی ببون، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و دووپاتی كرد كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتن به هه‌موو بواره‌كاندا به خۆیه‌وه بینیوه‌و حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم و رێگه خۆشكردنی زیاتر بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌لی كوردستان و لایه‌كی تر یه‌كتر قبوڵ كردن و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كار كردن له سه‌رخاڵه ناهاوبه‌شه‌كان و پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌ك بێت.
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ته‌ئكیری كرد كه له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا خاڵه هاوبه‌شه‌كان له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان یه‌ك بیروران و په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستێكی به‌رزدایه.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی عێراقی فیدراڵ میرانی ئاماژه‌ی دا كه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕواو له قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت كه باندوری خۆی له‌سه‌تاسه‌ری عێراقی فیدراڵ و ده‌بێ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كانی عێراق ره‌وشی عێراق به‌رو ئاقارێكی سه‌قامگیر به‌رن و له خزمه‌تی گه‌لانی عێراق دا بن.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان وێڕای سوپاسیان بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی كه لێیان كرا‌و ره‌خساندنی ئه‌م دیداره ته‌ئكیدی كرد كه حزبی زه‌حمه‌تكێشان پاشه‌كشه ناكات ه‌له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نیشتمانییه‌كان و هاوراو هاوڕێیه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرانی كوردستان له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاره‌كان و ته‌ئكیدی كرد كه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان له خاڵی یه‌كه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیشتمانی دابنرێت و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپه په‌ره پێ بدرێت و به‌ره‌و پێشی به‌رین.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


