عیسمەت ڕەجەب: پێشبینی دەکەین پارتی بەتەنھا لە موسل 9کورسی بەدەست بێنیت

موسڵ- تایبەت بەKDP.info / عیسمەت ڕەجەب بەرپرسی لقی14پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoڕاگەیاند: دوای ئەوەی ھەشت پارتی کوردی لە پارێزگای موسڵ بڕیارماندا بەیەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکەین، زنجیرەیەک کۆبوونەوەمان ئەنجامدا و ھاوپەیمانییەکمان پێکھێنا بەناوی برایەتی وپێکەوە ژیان .
عیسمەت رەجەب گوتیشی: پێش چەند رۆژیک دوای پەسەند کردنی ناوی کاندیدەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و بڕیارمانداوە لە پێنجی ئەم مانگە دەست بەبانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بکەین.
ڕەجەب ڕونیشیکردهوە، ژمارەی لیستی برایەتی و پێکەوژیان بۆ ھەڵبژاردنەکان 469یە.
بەرپرسی لقی14پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ڕاشیگەیاند: لەساڵی ڕابردووھەلبژاردنەکان بەشێوەی لیستی داخراو بوو، بەڵام ئەمجارە بەشێوەی لیستی کراوەیە کەواتا دەنگ بەکاندید دەدرێ و لە ڕابردوو پارتە بچوکەکان ئەگەر کورسیشیان بەدەست نەھێنابا کورسی قەرەبوو ھەبوو پێیان دەدرا، بەڵام ئەمجار ئەم سیستەمە پەیڕەوناکرێ ئەوەی دەنگی پێویست بەدەست نەھێنێ دەنگەکان بۆ ئەوان دەچێت کە زۆر دەنگیان بەدەست ھێناوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە ھەمان ڕێژەی کورسی ھەلبژرادنەکانی ڕابردوو بەدەست بێنین و تەنھا پارتیش لەپارێزگای موسل 7کورسی بەدەست بێنن ودوو کورسی کۆتاشیان بەربکەوێ کە دەبێتە 9کورسی.
بڵند ئیبراھیم

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


