ده‌زگای خێرخوازی بارزانی 400 هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر 2 هه‌زار منداڵی بێباوك دابه‌شده‌كات
KDP.info/ له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزاندا ده‌زگای خێرخوازی بارزانی 400000 چوارسه‌د هه‌زار دۆلار وه‌كو هاوكاری به‌سه‌ر 2 هه‌زار منداڵی بێباوك له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و گه‌رمیان دابه‌شده‌كات.
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری مادی به‌سه‌ر 2 هه‌زار منداڵی بێباوكدا دابه‌شده‌كات، ئه‌م هاوكارییه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزانی كوردستاندایه، له‌وباره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان، دوو به‌شه، به‌شێكیان هاوكارییه‌كه‌ی له لایه‌ن رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتییه‌وه دێت و مانگانه 3854 سێ هه‌زار و هه‌شت سه‌د و په‌نجاو چوار منداڵی بێباوك لێی سوودمه‌ند ده‌بن، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی شایسته دابه‌شی ده‌كات، به‌شه‌كه‌ی تری پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان، كوردستانییه و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هاوكاری ده‌وڵه‌مه‌ندان و خێرخوازانی كوردستان هاوكاری مادی به‌سه‌ر 2000 دوو هه‌زار منداڵدا دابه‌ش ده‌كات.
مو‌سا ئه‌حمه‌د گوتی: ئه‌و 2 هه‌زار منداڵه‌ی كه ئێستا هاوكارییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین، خه‌ڵكی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و گه‌رمیان) ن، هه‌ر منداڵێكی بێباوك مه‌بله‌غی 200$ دووسه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی وه‌رده‌گرێت كه هاوكاری چوار مانگی كۆتایی ساڵی 2012یه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هاوكاری چوار مانگی دیكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كه‌ین.
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی زیاتر گوتی: ته‌نها له ساڵی 2012 وه نزیكه‌ی 6 هه‌زار منداڵی بێباوك له پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان سوودمه‌ند بووه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین ئه‌م رێژه‌یه فراوانتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو منداڵێكی بێباوك له كوردستاندا بگرێته‌وه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


