پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلی ئاشووری

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدان سریان ئاشووری لە کوردستان و جیهان دەکەین و، هیواخوازین ئەو جەژنە بە ئاسودەیی و ئارامی بەسەربەرن و هەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە.
بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی سەقامگیرتر و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەمان بنێین و خۆشگوزەرانی و دەسکەوتی زیاتر دابین بکەین.
جارێکی دیکە سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆز دەکەین و بە ئومێدی جەژنێکی بەختەوەر و شاد..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی ٤ـی ٢٠٢٢




