٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

برووسكەی مەكتەبی سیاسی پارتی لە (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز/ غەفور مەخموری سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK

بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK

بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزباییەكی گەرمی خەبات و كۆڵنەدان لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.

بەخشش و رۆڵی حزبەكەتان لە ماوەی (27) ساڵی رابردوودا دیار و بەرچاو بووە لە پێناو بە دیهێنان و بە دەست خستنی تەواوی مافە رەواكانی گەلی كوردستان، جەختكردنەوە لەسەر بیری ئازادیخوازی نەتەوەیی و بەرجەستەكردنی لە تاك و كۆمەڵگای كوردستاندا، لەم پێناوەدا هەوڵ و خەباتی زۆرتان داوە و هیوادارین سەركەتوو بەردەوام بن.

یادی دامەزراندنی حزبەكەتان كە ھاوكاتە لەگەل جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیمان، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین و، خەبات و هەوڵ و رۆڵی بەرچاوتان بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان بەرز دەنرخێنین، هاوكات جەخت دەكەینەوە لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. 

هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هەماهەنگییە زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بكەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و دابین كردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ گەلەكەمان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفرازو سەركەوتوو بن ....

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار