چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە
_(17)__2022_03_17_h16m16s52__ER.jpg)
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (رەشید عارف)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کاکە (ئیحسان)ی کوڕی ھەڤاڵ و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و، کەسایەتی خەباتکار و رۆشنبیر خوالێخۆشبوو (رەشید عارف)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کورپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی بنەماڵەكەتان ده‌که‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی کاکە (ئیحسان) بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیش بە بەڕێزتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەد خدر)
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەد خدر) ناسراو بە (ئەحمەدە رەش)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کورپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو ھەڤاڵ (شوان عوسمان فایەق)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو(شوان عوسمان فایەق)ی برای شەھید (ماجد مستەفا).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کورپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا(سەعید رەشید حەمەئەمین)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و، کەسایەتی دیار و دڵسۆز خوالێخۆشبوو مامۆستا(سەعید رەشید حەمەئەمین)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (وشیار مەلا مەحمود)
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (وشیار مەلا مەحمود).
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




