له یادى 34 ساڵه‌ى كۆچى دوایى بارزانى نه‌مر كۆڕێك بۆ به‌رپرسى لقى 4ى پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرا

لە یادی کۆچی دوایی باوکی رۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی سلێمانی و پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلول، لە شاری سلێمانی کۆمیتەی ناوچەی سەرچناری پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمنارێکی بۆ هەڵۆ ئەحمەد کوردە بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان رێکخست.
له كۆره‌كه‌دا به‌رپرسى لقى چوار تیشكى خسته سه‌ر رۆڵ و خه‌باتى بارزانى نه‌مر له بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كورد كرد، هه‌روه‌ها باسى له خۆشه‌ویستى خه‌لكى كوردستان كرد بۆ ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ى گه‌لى كورد كه هه‌موو كوردێك له زاخۆ تاكو خانه‌قین وه‌كو سه‌ركرده و سیمبولى نه‌ته‌وه‌یى سه‌یرى ده‌كات. له به‌شێكى دیكه‌ى كۆره‌كه دا به‌رپرسى لق باسى له شۆرشى ئه‌یلول و ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌و شۆرشه كرد

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


