٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی-العربیة

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و ھەڤاڵانی بۆردی بەڕێوەردن و میدیاکارانی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس..

ئەمڕۆ چوارەمین ساڵیادی پەخشی کەناڵی زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی پیرۆزدەکەین، ئەو کەناڵەی توانیویەتی رۆڵی گرنگ و کاریگەری خۆی ببینێ و ئامانجیەتی ببێتە بڵندگۆیەکی راستەقینەی بەرجەستەکردنی خواست و ویستی گەلەکەمان.

(زاگرۆس تیڤی) هەنگاو و دەسکەوتێکی بایەخدار و بەرچاوە بۆ ئەوەی وەک دەزگایەکی میدیایی هاوچەرخ دەنگ و رەنگی پێشکەوتنخواز و نیشتیمانپەروەرەکان بەبێ جیاوازی بخاتەڕوو لە پێناو پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان.

خوازیارین کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس لەو هەلومەرجەش وەک هەمیشە شانبەشانی دەزگا و کەناڵەکانی دیکەی رۆشنبیری و راگەیاندن بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی هەڵسێ لە خستنەڕووی پەیام و بەرنامەی راست و دروستی پارتیمان لە پێناو ئاسوودەیی و سەقامگیریی و ئاوەدانی وڵات و، خزمەتگەیاندن بە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان. 

بەو بۆنەیەوە و وێرای گەرمترین پیرۆزباییمان لە ئێوە و بینەرانی کەناڵەکەتان، پشتیوانی خۆمان بۆ بەردەوامی و پێشخستنی کەناڵی زاگرۆس دووپات دەکەینەوە و، ئومێدەوارین لە داهاتوودا بە پلانێکی سەردەمیانە و رێکوپێک زیاتر بەرەو پێش بچن و خزمەت بە کولتوور و فەرهەنگی هەمەڕەنگی کوردستانی و عیراقی بکەن.  

 

مەکتەبی سیاسی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی ئاداری ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار