٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز/ کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی بەستن و بە سەرکەوتوویی کۆتاییھاتنی حەوتەمین  كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەركردایەتی و تەواوی كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای سەركەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی بینیوە، هیوادارین بڕیار و راسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەکەتان خزمەتی زیاتری گەشەسەندنی پارتەکەتان بکات لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی تێکۆشانی زیاتر بۆ خزمەتی ئامانجە ھاوبەشەکانمان و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدەوارین پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە خەبات و تێکۆشانی لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوام و سەرکەوتوو بێت...

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموکراتی کوردستان 

٦ـی ئاداری ٢٠٢٢

 

هەواڵی پەیوەندیدار