٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق بە دەنگی 203 په‌رله‌مانتار ده‌رگای خۆپاڵاوتنی كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارەی 3ـی ئاسایی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی خۆی ئه‌نجامدا. 

كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ كاندید كردن بۆ جاری دووه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، له‌كۆی 329 په‌رله‌مانتار   265  ئه‌ندام  ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوو، به‌ ده‌نگی 203ی به‌ڵێ و 63 ی نه‌خێر، بڕیار درا به‌ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆککۆماری عێراق.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 1ى 3ى 2022، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكى ده‌ركرد و رایگه‌یاند: هیچ ماددەیەکی دەستووری و یاسایی نییە دەسەڵات به‌ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بدات بۆ دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆ كاندید كردن بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، پێویستە بە دەنگی پەرلەمانتاران دەرگای  خۆ كاندید كردن بکرێتەوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار