پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی

برای بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زوبێدە سەعید)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردوویشتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بكات.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی ئاداری ٢٠٢٢




