دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆ لەباره‌ی بەهای دراوه‌وه ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و تێیدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك سوێندی یاسایی ده‌خۆن و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان پێك ده‌هێندرێ.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 28/2/2022، كۆده‌بێته‌وه و تێیدا چه‌ند بڕگه و بابه‌تێك ده‌خرێنه ڕوو.
به‌پێی خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، كه له سایتی په‌رله‌مانی عێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕگه و به‌رنامه‌كانی دانیشتنه‌كه به‌م جۆره‌یه:
بڕگەی یەکەم: سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک.
بڕگەی دووەم: پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان.
بڕگەی سێیەم: گفتوگۆکردن لەسەر بەهای دراو بە ئامادەبونی وەزیری دارایی.

ڕامان وریا




