پلاسخارت: بڕیارەکەی دادگەی فیدڕالی لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پرسیاری زۆری دروستکردووە

ههولێر-KDP.info- نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی فیدڕالی لەبارەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پرسیاری زۆری دروستکردووە.
جێنین پلاسخارت له كاتی پێشكهشكردنی وتهیهك له بارهگای نهتهوهیهكگرتووهكان سهبارهت به کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ڕایگەیاند: تا کێشە و جیاوازییەکان زیاتربن، درەنگ یان زوو باجی ئەوە دەدەن.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بۆشایی سیاسی هەبێت، ئەوا ڕەنگدانەوەی لەسەر سیستەمی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردنیش دەبێت، ئەوەش ڕاستییەکە کە نکۆڵی لێ ناکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو "لە کاتی دانووستانی نێوان لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، دادگەی فیدڕالی عێراق بڕیاری لەبارەی دۆسیەی یاسای نهوت و گازی ههرێمی كوردستان دا کە بۆ ماوەی 10 ساڵ بوو بە هەڵواسراوی مابووهوه."
جەختیشی کردەوە "بڕیارەکەی دادگە لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پرسیاری زۆری دروستکردووە. بۆ نموونە بۆچی لەمکاتەدا؟"
پلاسخارت لە میانی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا گفتوگۆکردن لەنێوان بەغدا و هەولێر زۆر پێویستە.




