داوا له قوتابییه عێراقییه‌كان ده‌كرێت ئۆكرانیا جێبهێڵن

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كیێڤ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 24ـی شوبات به قوتابییه عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، ئۆكرانیا جێبهێڵن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئۆكرانیا، داوامان له قوتابییه عێرقییه‌كان كردووه به زووترین كات ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، ئه‌و قوتابیانه له 27 زانكۆ و په‌یمانگه‌ی ئۆكرانی ده‌خوێنن، داوا كراوه، خوێندنی ئه‌مساڵیان بكه‌نه مۆڵه‌ت و ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
سه‌حاف روونیكرده‌وه، له‌باره‌ی زوو جێهێشتنی ئه‌و وڵاته، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئۆكرانیا داوای له‌م زانكۆ و په‌یمانگایانه كردووه، زانیاری دروست بده‌نه قوتابییه‌كان.
به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له قوتابییه عێراقییه‌كان كردووه خاكی ئۆكرانیا به جێبهێڵن، بۆ ئه‌مه هێڵی گه‌رم له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی ئاماده‌كراوه كه ده‌یانه‌وێ گه‌شت بكه‌ن و ئۆكرانیا جێبهێڵن.
ڕامان وریا




