٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هۆکاری بەرزی رێژەی هەژاری له‌ پارێزگاكانی عێراق بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای دەکات، رێژەی تێکڕای هەژاری لەنێوان 22% بۆ 25%ـه‌، روونیشیدەکاتەوە، رێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هاتووه‌: رێژەی تێکڕای هەژاری لەنێوان 22% بۆ 25%ـه، به‌ڵام رێژه‌كه‌ به‌ پێی ناوچه‌كان جیاوازه‌، لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش 41%ـە، رێژەکە لە پارێزگاکانی باشووری عێراق 32%ـە، لە پارێزگای موسەننا 52%ـه‌، ئاماژە بەوەش دەدات کە رێژەی هەژاری لە پارێزگای دیوانییە 49%ـه‌.

هەروەها ئاشکراشی دەکات هۆکاری بەرزی رێژەی هەژاری لەو پارێزگایانە ئەوەیە، کە کەرتی گشتی هیچ پڕۆژەیەکی گەشەپێدان بە داهاتەکانی ئەو ناوچانە ئەنجام نادات، دواخستنی بودجەی یەک لە دوای ساڵەکانیش هۆکارێکە بۆ پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار