ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێرى (پ.د.ك) به‌یاننامه‌یه‌كى له یادى كۆچى دوایى بارزانى نه‌مر بڵاوكرده‌وه

ئه‌مڕۆ یادی كۆچی دوایی مرۆڤێكی مه‌زن و كه‌م وێنه له خه‌باتی بزاڤی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یمان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌ویش یادی 34 ساڵه‌ى ساڵه‌ی كۆچی دوای( مسته‌فا بارزانی) نه‌مر ڕابه‌ر و ڕێنیشانده‌ر و سه‌ركرده‌ی به ئه‌زموون و خاوه‌ن ئیِراده‌ی نه‌بڕاوه و پشت ئه‌ستور به پێشمه‌رگه و گه‌له‌كه‌ی . 34 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ كورد و خه‌باته ڕه‌واكه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنی له ده‌ستدا به‌ڵام شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێكی كه‌م وێنه‌ی له گیانی گه‌له‌كه‌ی به زیندووی هێشته‌وه و بۆ هه‌میشه بیر و باوه‌ڕ و ڕێبازه‌كه‌ی له ناخی كورد و كوردستانیان به زیندووی ده‌مێنێته‌وه.
مسته‌فا بارزانی له بارودۆخ و ڕۆژگارێك بڕیاری هه‌ڵگیرسانی شۆرشی دا كه له‌و سه‌رده‌م ته‌نیا چیاكان دۆست و پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان بوون . به‌ڵام به حیكمه‌ت و ووردبینی بارزانی نه‌مر شۆرش بووه شۆرشێكی سه‌رتاسه‌ری و ته‌واوی كوردستانیان بێ جیاوازی ئاین و نه‌ته‌وه بریاری پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیاندا بۆ سه‌ركرده‌و و ڕابه‌ری بێهاوتا (مسته‌فا بارزانی ) و خه‌باته ڕه‌واكه‌ی .
ئه‌مڕۆ ئێمه له كاتێدا یادی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد و خه‌باته ڕه‌واكه‌ی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه بۆ به‌دی هێنانی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌ی كه بارزانی نه‌مر له پێناویدا ته‌واوی ژیانی خۆی كرده قوربانی .
ئێمه كه یادی كۆچی دوای ئه‌و رابه‌ره مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه بڕوای ته‌واومان هه‌بوو كه ڕۆژگارێك ئه‌و كاروانه به ترۆپكی سه‌ركه‌وتن ده‌گات كه مسته‌فا بارازانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات و له رێگای ئه‌م خه‌بات و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه گه‌لی كورد و ته‌واوی كوردستانیان به ئارامی و ئاشتی ده‌گه‌ن. ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می خه‌بات و ماندووبونی بارزانی باوك و سه‌ركرده و سیمبولی نه‌ته‌وه‌یمانه .
یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی گه‌له‌كه‌مان و حزبه كوردستانییه‌كان ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له‌م قۆناغی ئێستادا كه ئه‌مرۆ كورد و كوردستانیان به ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه ئه‌ركێكی مێژوویان له ئه‌ستۆدایه .
له‌یادی نه‌مراندا جارێكی تر به‌لێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پێشمه‌رگه‌ی وه‌فاداری ِرێبازی بارزانی نه‌مر بین ئه‌و ڕێبازه‌ی كه ئه‌مڕۆی بۆ ئێمه هێنایه به‌رهه‌م.سه‌ری ڕێز ونه‌وازش بۆ یادی كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر داده‌نوێنین. هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یمان مسته‌فا بارزانی و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له یاد ده‌نێرین.
پارتی دیموكراتی كوردستان،
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


