برووسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی (69) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی كوردستان..
بە بۆنەی (69 )هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییە خەباتگێڕەكەتان پیرۆزبایەكی گەرم لە ئێوە و كادیر و تەواوی ئەندامانی رێكخراوەكەتان و سەرجەم لاوانی ئازیزی كوردستان دەكەین و، هیودارین وەك هەمیشە لە كار و چالاكی و تێكۆشانەكانتاندا سەروكەوتووبن و دەستكەوتی زیاتر و زۆرتر بۆ توێژی لاوان بە دەست بخەن.
لە ماوەی (69)ساڵی تەمەنیدا یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان هەمیشە شورەی پۆلاین بووە بۆ پارستنی دەستكەوتەكان و، رۆڵی بەرچاو و كاریگەری خۆی بینیوە بۆ بەدیهێنانی ماف و دەستكەوتی زیاتر بۆ توێژی هۆشیار و كاریگەر و پڕ وزەی لاوانی كۆمەڵگاكەمان.
یه‌كێتیی لاوان توانیویه‌تی وه‌ك رێكخراوێكی كاریگه‌ر و گرینگ لە رابردوو و ئێستاشدا كۆكه‌ره‌وه‌ی هێز و تواناكانی لاوان بێت و رۆڵ ببینێ لە پێگەیاندن و هۆشیار كردنەوەی توێژی به‌رفراوانی لاوان و شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه له مه‌یدانی كار و قوربانیداندا پێشەنگ بوون، هه‌ر بۆیه‌ش جێ په‌نجه‌ی له گشت بوارێكدا روون و به‌رچاوه له‌و رێگایه‌ش به‌ده‌یان سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی لێهاتوو له رێكخراوه‌كه‌تاندا پێگه‌یاندووه و هێناوه‌ته ئاراوه.
لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێكی دیكه پاڵپشتی و پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان بۆ ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ و له به‌ره‌وپێشچوون دابن بۆ به‌دیهێنانی گشت ئامانجه‌كانتان.
سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ی له رێگای سه‌رفرازیی یه‌كێتییه‌كه‌تان گیانیان به‌خشی..
سڵاو لە (69)ساڵ خەباتی نەپساوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٧ـی شوباتی ٢٠٢٢




