سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له كه‌رخی ئاڵتی به‌رماغ كرد
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سه‌لاحه‌دین فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له كه‌رخی ئالتی به‌رماغ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمانی كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه باسی له ره‌وشی ئێستای عێراق به گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی و ئه‌م كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌له نێوان حكوومه‌تی فیدرالی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌زانین و حوكمڕانییه‌كی نادروست كه عه‌قڵییه‌تێكی تاكڕه‌وانه‌یه به‌ڕێوه بچێت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها میرانی ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و توركمان دا كه په‌یوه‌ندییه‌كی دوو قۆڵییه كه خۆی له دوێنێ و ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ش دا به‌ڕه‌چاوكردنی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و پێكه‌وه ژیانیان له سایه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌بایی ده‌بینێت و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵیانداوه كه مافه‌كانی برا توركمانه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رچاو بگیرێت و كۆششی زۆر كراوه كه له ده‌ستوور بچه‌سپێندرێت.
فازل میرانی دواتر سه‌باره‌ت به ئه‌من ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می خۆماندوكردن و شه‌ونخونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه دوواو ته‌ئكیدی كرد كه ده‌بێ هه‌موومان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ پاراستنی ئه‌م چه‌نده.
له‌لای خۆیه‌وه كه‌رخی ئاڵتی به‌رماغ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی سوپاس گوزاری خۆی بۆ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاماژه‌ی به‌گرنگی پێكه‌وه ژیانی كورد و توركمان به ئاشتیانه له هه‌رێمی كوردستان كرد و سوپاسی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی توركمان و هیوای خواست كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وتر بكرێت و به‌رده‌وام بێت.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


