٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەدات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە، ڕێکارەکانی خۆ بەربژێرکردن کۆتایی ھاتووە و سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیار لەسەر ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەدات.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە وەرگیراوە و ھەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوە بچێت، بەڵام تا ئێستا ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.''

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕێکارەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بە شێوەیەکی یاسایی بەڕێوە دەچێت، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەسەر چۆنیەتیی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات، چونکە لە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەماندایە و لە ڕۆژانی داھاتوودا وردەکاریی پڕۆسەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەبێت.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار