شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گه‌یشته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گه‌یشته نیویۆرك.
ئه‌مڕۆ د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی دوراتی باچیكۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتیی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌بدوڵڵا شه‌هید، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خولی (76)، گه‌یشته شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و دانیشتنه كه تایبه‌ته به گوێگرتنی په‌رله‌مانی له‌ژێر ناونیشانی (بونیادنانی پشتیوانی سیاسی و به ده‌مه‌وه‌چوونی گتشتگیر بۆ ساڕێژبونی به‌رده‌وام) كه له رۆژانی 17 و 18ـی شوباتی 2022 له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ڕایگه‌یاند: "دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هاوبه‌شی یه‌كێتی په‌رله‌مانی و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتییه به ئامانجی پته‌وكردنی گفتوگۆی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پایته‌خته‌كانی وڵاتان له‌مه‌ڕ بوژانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و رێكاره‌كانی خۆپاراستن له به‌رامبه‌ر ته‌حه‌دای په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و گۆڕانانه‌ی به‌سه‌ریدا دێت".
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئه‌م دانیشتنی گوێگرتنه روانگه و تێڕوانێنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ بونیادنانی ئابووریی گه‌لێك، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مواندا ده‌كه‌وێته گه‌ڕ و ژینگه‌گه‌لێكی به‌رده‌وام بۆ نه‌وه‌كانی ئایینده ده‌ڕه‌خسێنێت، هاوكات له دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێی میكانیزمه‌كانی یاسا و یاسادانان ده‌كرێت به ئامانجی پته‌وكردنی رۆڵی ئافره‌تان و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی.
ڕامان وریا




