محه‌مه‌د حه‌لبووسی، ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كرده‌وه

هەولێر-KDP.info- محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به نووسراوێك ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كرده‌وه، كه له به‌یانییه‌وه تا 3 رۆژی دیكه دیاریكراوه.
له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووه: به گوێره‌ی مادده‌ی (72/ دووه‌م/ ب) ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار كۆتایی هاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به پشتبه‌ستن به مادده‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ژماره (8)ی ساڵی 2012 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركرد.
له بڕیاره‌كه‌ی حه‌لبووسیدا ئاماژه به‌وه‌ش كرا، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار له به‌یانی چوارشه‌ممه (9ی شوباتی 2022) كرایه‌وه و ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌بێت.

ڕامان وریا




