خه‌میس خه‌نجه‌ر: هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری كاته سه‌خته‌كان له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێره‌وه دێن

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه ڕایگه‌یاند، هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له كاته سه‌خته‌كاندا له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێری خێره‌وه دێن.
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له كاته سه‌خته‌كاندا له سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێری خێره‌وه دێن، سه‌رۆك بارزانی له ساڵی 2010 به‌هه‌مانشێوه عێراقی له قه‌یرانێكی سیاسی خنكێنه‌ر ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌نی دووباره كرده‌وه".
خه‌نجه‌ر هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئاراسته‌ی موقته‌دا سه‌در كرد كه به بڕیارێكی ته‌واو نیشتمانی و له‌پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی قبووڵ كرد.




