٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر: بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی ئامادەین

سەرچاوە: KDP.info

نەجەف-KDP.info- رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند، "هێشتا لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیداین؛ پێشوازیش لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی دەکەین".

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە 31-01-2022 لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "تیرۆر و تووندوتیژی دژی گەل و هاوبەشەکان رابگرن؛ هێشتا لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیداین؛ پێشوازیش لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی دەکەین".

ئەو تویتەی رێبەری رەوتی سەدر دوای نزیکەی یەک کاتژمێر هات لە کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکانی عێراق، کە ئەمڕۆ لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێکردنی چارەسەرکردنی کێشە و کۆسپەکانی پێشی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی عێراق لەبەر رۆشنایی دەستپێشخەریی سەرۆک مەسعود بارزانی کە ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە رایگەیاند.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار