ڕۆژی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری کرا

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ''بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو مەرج و ڕێوشوێنانەی پەیوەندییان بە کاندیدکردنی سەرۆککۆمارەوە هەیە، کۆ بوونەتەوە.''
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ''لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 31ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ناوی بەربژێرانی سەرۆککۆمار کە مەرجە یاساییەکانیان تێدا دەستەبەر بووە بڵاو دەکرێتەوە و، ڕۆژی 7ی شوباتی 2022یش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوە دەچێت".
خێڵان بەختیار




