دادگەی فیدراڵی: دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق یاسایی و دەستوورییە

به‌غدا-KDP.info- دادگەی فیدراڵی لە دووەمین دانیشتنی‌دا تانەکانی لەسەر یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بە یاسایی لە قەڵەمدا.
دادگا فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دوای دوو دانیشتنی له‌باره‌ی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا ئه‌و سكاڵایه ره‌تبكاته‌وه كه له‌سه‌ر یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تۆماركراوه و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به یاسایی و ده‌ستووری ناوبرد و بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا دادگای فیدڕاڵی عێراق هه‌روه‌ها بڕیاریدا كه هه‌ریه‌كه له مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و باشم خه‌شان تێچوی تانه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن.
دادگا له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا بڕیاریدا به دواخستنی بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران عالیه نوسه‌یف و عه‌توان عه‌توانی كه تایبه‌ت به دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆماریان كردبوو.
دادگای فیدڕاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له رۆژی 2ی (شوبات/2)ی 2022 دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگا تایبه‌ت به دۆسیه‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕامان وریا




